جۆرج وسوف مردووە؟

هونەرمەند و گۆرانیبیژی بە رەگەز سوری، جۆرج وسوف وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە کە لەبارەیەوە وتراوە بەهۆی نەخۆشییەوە گیانیلەدەستداوە و دەڵێت" دەترسم بمرم و بەهۆی دەنگۆکانەوە کەس باوەڕ بە مردنم نەکات".

 

جۆرج وسوف، لە میانەی بەشداریکردنی پرۆگرامی "تاسعە"ی وائیل ئیبراشی، رایگەیاند" زۆر رقم لەو دەنگۆیانە دەبێتەوە کە بڵاودەبێتەوە، هیوادارم تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێش ئەوەی هەر شتێک بڵاوبکەنەوە لە راستیەکەی دڵنیاببنەوە".

 

وتیشی" چەندین جارە هەواڵی مردنم بڵاودەبێتەوە، تەنها لەوە دەترسم بەڕاستی بمرم و هیچ کەسێک باوەڕی پێنەکات، چونکە هێندە ئەو هەواڵە بەدرۆ بڵاوبۆتەوە". 

 

جۆرج وسوف لە ساڵی ١٩٦١ لە شاری کافیرونی سوریا لەدایک بووە، لە ساڵی ١٩٧٦ دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، خاوەنی زیاتر لە ٣٠ ئەلبومی گۆرانیە، ھەوادارێکی زۆری ھەیە لەسەرتاسەری جیھان.



PM:10:35:17/10/2020