بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بڵاویکردۆتەوە ئەمڕۆ و سبەی ژمارەیەک وەزارەت مووچەی مانگی نۆ وەردەگرن.
لەخشتەکەی وەزارەتی دارایی هەرێمدا هاتووە" ئەمرۆ یەک شەممە موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، وەزارەتی خوێندنی باڵا و سەرجەم دەستە سەربەخۆکان دابەشدەکرێت."
هەروەها سبەی دوو شەممە بەپێی خشتەکە وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار و وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن و هەروەها سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران مووچەیان پێدەدرێت.
حکومەتی هەرێم لە مانگی چوارەوە مووچەی پێنج مانگی خەرجنەکرد و بڕیاری دەرکرد کە مووچەی مانگی ٩ بدات، مووچەکەش بە بڕینی ١٨% دەدرێت.