له‌ ڕۆژئاوای کوردستان ئامارەکانی ڤایرۆسى کۆرۆنا به‌رز ده‌بێته‌وه‌

خۆسەری رۆژئاوا ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێرى رابردودا، ٩٦ تووشبووی نوێ ڤایرۆسى كۆرۆنا لە ناوچەکانی باکووری سووریا تۆمار کراون".

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان لە راگەیەنراوێکدا نوێترین ئاماری توشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩٦ توشبووی نوێ لە ناوچەکانی باکووری سوریا تۆمارکراون، كه‌ ٤٦ له‌ ڕه‌گه‌زی نێرن ٥٠ له‌ ڕه‌گه‌زی مێن.

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری ئەوەشی خستوەتەڕوو: تائێستا حەوت توشبووی کۆرۆنا چاکبونەتەوە، دوو توشبووى ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە. 

بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دوو هەزارو ٩٤٨ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ٩٥ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە، ٦٣٠ توشبووی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 



PM:01:50:18/10/2020