لەسەر سکاڵای پەیمانگای هونەرە جوانەکان و داوای داواکاری گشتی مەلا هەڵۆ حەمەرەشید دەستگیرکرا

ئەمڕۆ یەکشەممە مەلا هەڵۆ حەمە ڕەشیدە مامۆستای ئاینی لەسەر سکاڵای پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شاری سلێمانی و داوای داواکاری گشتی دەستگیرکرا. 

 

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" مەلا هەڵۆ ئەمڕۆ لە بنکەی بەختیاری ئامادەبووە، لە ئێستادا دادوەر بەپێی ماددەی ٤٣٣ لە یاسایی سزادانی عێراقی بە تۆمەتی تەشیرکردن بە پەیمانگای هونەرە جوانەکان ڕایگرتووە".

 

مەلا هەڵۆ حەمە ڕەشید ساڵی پاریش بەهەمان شێوە هێڕشی کردە سەر گۆرانییەکی کوردی کچە گۆرانیبێژی لاو ماریا هەورامی، کە ئەوەش کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناو دواتر داوای لێبوردنی لەو هونەرمەندە کرد.

 



PM:03:37:18/10/2020