راوێژکاری یاسایی وەزارەتی بەرگری عێراق بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا

دوای توشبوونی بۆ ماوەیەک بە کۆرۆنا، ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە ١٨ی تشرینی یەکەم فەریق فازڵ عەباس، راوێژکاری یاسایی لە وەزارەتی بەرگری عێراق گیانی لە دەستدا.


لە راگەیەندراوێکدا عەبدولئەمیر رەشید  یارەڵڵا، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق ئاشکرای کرد کە بەهۆی توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، فەریق فازڵ عەباس مەهدی، راوێژکاری یاسایی لە وەزارەتی بەرگری عێراق گیانی لەدەستدا.

 
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٤٢٦ هەزار و ٦٣٤ كەس و لەوانە ١٠ هەزارو ٢٥٤ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٣٦٠ هەزارو ٤٧٧ كەسیان چاكبونەتەوە، ٥٥ هەزارو ٩٠٣ كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە ٤٥٤ توشبویان لە ژێر چاودێری چڕدان.

 


PM:11:42:18/10/2020