هەپەگە کوژرانی دوو سەربازی تورکیا ڕاگەیاند

ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە بارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلاوە ڕاگەیەندراێکی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت" لە هەرێمی حەفتانین و مەتینا لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکاندا دوو سەربازی تورکیا کوژران".

 

هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی حەفتانین ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

 

لە حەفتانین داگیرکەرێک سزا درا

١٥ی تشرینی یەکەم، سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی بانیکێی سەر بە هەرێمی حەفتانین دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێک کرد. هێزەکانمان بۆ ماوەیەک داگیرکەرانیان لەو ناوچەیە خستە ژێر چاودێریەوە و بە چالاکیەکی سابۆتاژ گورزێکی قوڕسیان لێدا. ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی سزا دران، پشتڕاست نەکرایەوە. داگیرکەران لە بەرواری ١٧ی شرینی یەکەمدا لە ناوچەکە کشانەوە.

هێزەکانمان لە ١٥ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر ٠٧:٢٠ خولەک لە ناوچەی کەشانی سەر بە هەرێمی حەفتانین لە دژی سەربازە داگیرکەرانی تورک کە لە گردی کۆخێی مەلا یەحیا جێگیر ببوون، چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا داگیرکەرێک سزا درا. داگیرکەران دوای چالاکیەکە، بە تۆپ و هاوەن و چەکی قوڕس، ناوچەکەیان تۆپباران کرد. بە هۆی تۆپبارانەکەوە لە ناوچەکە ئاگر کەوتەوە.

سەنگەرێک بە تەواوەتی لەناوبرا

هێزەکانمان لە ١٧ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر ٠٧:٣٠ خولەک لە ناوچەی منینی سەر بە هەرێمی حەفتانین لە دژی هێزی داگیرکەران کە لە گردی دووپشک جێگیر ببوون، چالاکیەکیان ئەنجامدا. دوای ئەوەی گروپێکی داگیرکەران لە ناو سەنگەرێکیاندا کۆبوونەوە، هێزەکانمان لە گەل ئەو گروپەی دوژمن، سەنگەرەکەیان بە تەواوەتی لەناو برد.

لە مەتینا داگیرکەرێک سزا درا

هێزەکانمان لە هەرێمی مەتینا لە دژی قەرەقۆلی کانیماسی چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا سەربازێک سزا درا.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ١٤ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر ٠٤:٠٠ لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لە گوندەکانی گزێ، زائیتە، تخوب، گوزەڕەش، سرتێ هەلوەسیس، سرتێ پیرێ و گردی شەهید عەگید دەستی بە ئۆپڕاسیۆن کرد. لە گوندی گوزەڕەش فشاریان هێنایە سەر هاوڵاتیان و ژمارەیەکیان لێ دەستگیر کردن. ئەو ئۆپڕاسیۆنە لە ١٥ی تشرینی یەکەمدا کۆتایی پێهات.

هێرشە ئاسمانیەکان

سوپای داگیرکەری تورک بە رێگەی ئاسمانی هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. زانیاری بەرفراوان لە بارەی هێرشەکانەوە بەم شێوەیەیە:

١٦ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر ١٦:١٠ خولەک فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی شکەفتیانی گوندی مەیروکێی سەر بە هەرێمی گارەیان بوردومان کرد.

١٦ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ٠٩:١٠ خولەک فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی وەرخەلێی سەر بە هەرێمی ئاڤاشینیان بوردومان کرد.

١٧ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ٠٩:٠٥ خولەک فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی گەلیی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمی ئاڤاشینیان بوردومان کرد.

لەو بوردومانانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە:"



PM:12:53:19/10/2020