وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا ٦٣ تووشبوو لەسەرتاسەری عێرقدا بە کۆرۆان گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێی ئەمڕۆیدا رایگەیاند، ٤ هەزار و ٤٤ کەسی نوێ تووشی کۆرۆنا بوون.
هەروەها هاتووە " ٢٠ هەزارو ٢١٩ پشکنینی نوێ کراونم لەو ژمارەیە ٤ هەزار و ٤٤ توشبووی نوێی تۆمار کراون، کۆی گشتی تووشبوان گەیشتە ٤٣٠ هەزار و ٦٧٨ توشبوو.
هەر لە دوێنێوە ٣ هەزار ٥٥ تووشبوو چاکبونەتەوە، کۆی ژمارەی چاکبوان گەیشتە ٣٦٣ هەزار و٥٣٢ کەس.
کۆی گشتی گیان لەدەستدانیش بە ٦٣ کەسەکەی ئەمڕۆوە بەرزدەبێتەوە ١٠ هەزار و ٣١٣ حاڵەتی گیان لە دەستدان.