پەیجەکانی نزیک داعش لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەرپرسیارێتی خۆیان لە شەهیدکردنی سێ هاوڵاتییە کوردەکەی گوندی شەوگێڕی سەر بەناحیەی شوان لە پارێزگای کەرکوک راگەیاند.
چەکدارانی داعش له رێگه‌ی په‌یجه فه‌رمیه‌كانیه‌وه بڵاویكرده‌وه، چه‌كداره‌كانیان له نزیك ناحیه‌ی شوانی باكوری رۆژئاوای كه‌ركوك، سێ كه‌سیان كه پێشمه‌رگه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵدابوو كردوه‌ته ئامانج و شه‌هیدكردووه.
شەوی ١٧ی ئه‌م مانگه، سێ گەنجی دانیشتووی گوندی شەوگێڕی ناوچەی شێخبزێنی سەر بە ناحیەی شوانی کەرکوک بۆ راوە گورگ لە ماڵ دەردەچن، بەڵام له‌نێوان گوندی تۆڵك و بیره‌سپانی سه‌رو، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ر به‌رێكخراوی داعشه‌وه دەستڕێژیان لێکراوە و دواتریش لەناو ئۆتۆمبێلەکەیاندا سوتێنراون.