هونەرمەند سالار محەمەد غەفور بەنەخۆشی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد

هونەرمەند سالار محەمەد غفور، ناسراو بە (سالار پەروەر) بەنەخۆشی کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد.

 

ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی تشرینی یەکەم هونەرمەند و گۆرانیبێژی ناسراوی کوردستان سالار محەمەد غەفوور ناسراو بە (سالار پەروەر) بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا، دوای مانەوەی ماوەیەک لە نەخۆشخانە.

هونەرمەند ( سالار محمد غفور) ناسراو بە سالار پەروەر یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی کورد، کە خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، کە پێش سێ رۆژ باوکیشی هەر بە کۆرۆنا کۆچی دوایکرد، ھاوسەری خانمە ھونەرمەندی ناسراوی کورد ( ھۆزان دەروێش)ە.

 

هاوکات هۆزان دەروێش یەكێكە لەو خانمە هونەرمەندانەی كە خاوەن دەنگێكی تایبەتە و لەبنەمالەیەكی هونەردۆست لەدایك بووە، هەرلەتەمەنی منداڵیەوە بەهاوكاری هەردوو براكانی (عوسمان دەروێش و مستەفا دەروێش ) لەساڵی ١٩٩١ دەستی بەگۆرانی ووتن كردوە و بەسرودی سیاسی هاتۆتەنێو دونیای هونەری. 

 



PM:09:40:19/10/2020