فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پارێزگاری پێشووی نەینەوا دەرکرا

بڕیاری دەستگیر كردن بۆ پارێزگاری پێشووتری نەینەوا دەردەچێت.

 

دەستەی دەستپاكیی فیدراڵی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە" بەپێی نوسراوێکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، بەشی دەستەی لێكۆڵینەوەی دادوەری کە لە رۆژی ٦ی ئۆكتۆبەر دەرچووە، فەرمانی دەستگیركردن بۆ نەوفەل عاكوب پارێزگای پێشووتری نەینەوا دەرچووە".

 

بەپێی ئەو بەڵگانەی لەبەردەستان، پارێزگاری پێشووی نەینەوا بە تۆمەتی تاوانكاری بەپێی حوكمەكانی بڕیاری ١٦٠ی ساڵی ١٩٨٣، كە تایبەتە بە دۆسیەی گەندەڵییە گەورەكان، بڕیاری دەستگیر كردنی بۆ دەرچووە". 




PM:11:42:19/10/2020