تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی ١١٦ تووشبووی کۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە ١٦٦ توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەوە".
كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگای دهۆك گەیشتە هەشت هەزار و ٣٦٤ هاوڵاتی ئێستاش نۆ هەزارو ٢٩٦ تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگا ماون.
بەپێی دواین ئامارەکانی تەندروستی هەرێم، تاوەکو ئێستا لە شاری دهۆک ١٨ هەزارو ٤٣ کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، هاوکات ٣٨٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان لە پارێزگاکە تۆمارکراوە، هەشت هەزارو ١٩٨ کەسیش چاکبوونەتەوە.