تەندروستی ئێران تۆماركردنی زیاتر لە پێنج هەزار حاڵەتی تووشبوون و ٣٢٢ حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێ دەكات بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە وڵات ڕاگەیاند.
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا پێنج ههزار و ٣٩ كهس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٣٢٢ تووشبووش گیانیان لهدهستداوه".
تا ئێستادا ٥٣٩ هەزار و ٦٧٠ كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٣١ هەزارو ٣٤ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٣٤ هەزارو ٦٧٦ كەس چاكبونەتەوە، لە بەرامبەردا چوار هەزار و ٨١٠ کەس باری تەندروستییان ناجێگیرە.