کەمێک پێش ئێستا تەندروستی سلێمانی گیان لەدەستدانی سێ تووشبووی تری کۆرۆنای لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.
بەپێی ئاماری رۆژانەی كۆرۆنا كە لەلایەن د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بڵاوكراوەتەوەو وێنەیەكی دەست "سپی" كەوتووە، ئەمڕۆ، ٤٢ توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون.
ئەوەش ئاشکراکراوە، تائێستا ٢١٦ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و ١٨٧ کەسیش لە ژێر ئۆکسجیندایە.
هاوکات ئەمڕۆ ٣٣ توشبووی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتووە و سێ توشبووش گیانیان لەدەستداوە.