لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ژمارەی گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و تەنها سێ کەس بەو پەتایە گیانی لە دەستداوە.
یاد نه‌قشبه‌ندی وتەبیژی تەندروستی سلێمانی له لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هێمن 20توشبوو، له شه‌هید تاهیر والی به‌گ 11، له نه‌خۆشخانه‌ی ئاسا دوو له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ئاسۆ 9 توشبووی نوێ داخڵكراون".
هەروەها دەڵێت " كۆی گشتی ئه‌و تووشبوانه‌شی له نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون گه‌یشتوه‌ته 212 توشبو كه 187 توشبویان ئۆكسجینیان بۆ به‌كارده‌هێندرێت".
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی دەشڵێت " 42 توشبوی كۆرۆنا له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان، 25 توشبوش له‌ژێر ئامێری cepap دان، 33 توشبوش نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه".
تا ئێستا نەزنراوە کە ئەم دابەزینە کاتییە، یان بەردەوام دەبێت، رۆژانی داهاتوو رووندەبێتەوە.
كۆی گشتی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوه‌ته 63 هه‌زار و 745 توشبوو، له‌نێویاندا دوو هه‌زار و 211 مردن هه‌یه، 38 هه‌زار و 186 كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون چاكبونه‌ته‌وه.