بڕیارە سبەی چوار شەممە ٢١ ی تشریینی یەکەم مووچەی مانگی چوار مامۆستایانی وانەبێژی هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆک دابەشبکرێت.
لە راگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزور ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگاكان دەكاتەوە كە مامۆستای وانەبێژیان هەیە، رۆژی چوارشەممە بەرواری 21-10-2020 سەردانی هۆبەی ژمێریاری بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی وانەبێژی."
هاوكات بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارباژێڕ بڵاویکردەو، ڕۆژی یەک شەممە 25 ـ 10 ـ 2020 پارەی وانەبێژی مانگی چوار دابەش دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دهۆک ئاگاداری مامۆستایانی وانەبێژ سنورەکەی دەکاتەوە سەردانیان بکەن بۆ وەرگتنی موچەکانیان.