گەشتەکانی نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

بڕیاره‌ ڕۆژی ٢٦ی‌ ئه‌م مانگه‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی‌ نێوان سلێمانی- ئیسته‌نول ده‌ستپێبكاته‌وه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت" له‌ سه‌ره‌تادا گه‌شته‌كان هه‌فته‌ی‌ دوو جار ئه‌نجامده‌درێت".

 

بەڕێوبەرایەتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست (سپی) كەوتووە ڕایگەیاند" بەپێی ئەو نامەی ئەلەكترۆنییەی كە لە لایەن هێڵی ئاسمانی توركش ئێرلاینەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ‏نێردراوە وا بڕیارە ٢٦ی ئەم مانگە گەشتی نێوان توركیا و فڕۆكەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانی دەست پێ بكاتەوە".

 

ئەوەشی خستەڕوو: بەپێی ‏ئەو پلانەی كە لەئێستادا دایانناوە، هەفتانە بە دوو گەشت بەردەوامییان ئەبێت دوای دیراسە كردن و بەپێی خواست ‏گەشتەكان زیاتر بكەن.

 

له ١٧ی ئازار بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانیی عیراق بڕیاری راگرتنی سەرجەم گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی پەسندکرد.



PM:01:06:21/10/2020