هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی چه‌كدارێكی‌ داعشی له‌ سلێمانی ده‌ستگیركرد

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش چەکدارێکی داعشی له‌ شاری سلێمانی ده‌ستگیركرد.

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگه‌یاندووه‌" ئێوارەی ٢٠ی ئەم مانگە لەلایەن هێزەکانی دژە تیرۆری عیراقەوە بە هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانراوە تیرۆریستێکی داعش له‌ پارێزگای‌ شاری سلێمانی‌ دەستگیربکرێت". 

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش ڕاشیگەیاندووە" چەکدارانی داعش هەرگیز ناتوانن بە ئارامی بژین، تاکۆتایی زەوی بەدوایانەوە دەبن". 



PM:03:35:21/10/2020