ژمارەی ئەو پزیشک‌و کارمەندانەی هەرێم ئاشکرا دەکرێت تووشی کۆرۆنا بوون

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند " ژمارەی تووشبوون لەناو کارمەندان و پزیشکانی سەر بە وەزارەت بە پەتای کۆرۆنا لە هەڵکشاندایەو، تا ئێستا ژمارەکە گەیشتووەتە ٢ هەزار و ٤٤٥ کەس.


د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) نووسیوویەتی" ژمارەی تووشبووان بە پەتای كۆرونا لەناو پزیشكان، كارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەرانی سەر بە میلاكی وەزارەتی تەندروستی و خۆبەخشان روو لە زیادبوونە و تا ئێستا لە پارێزگای هەولێر ژمارەكە نزیك بووەتەوە لە ١١٠٠، پاریزگای سلێمانی زیاتر لە ٧٥٠، پارێزگای دهۆك ٥٨٠ و لە پارێزگای هەڵەبجەش ١٥ كەسی تێپەڕاندووە".


وتەبێژی تەندروستی هۆشداری دەدات و داوا لەهاوڵاتیان دەکات" بە پابەندبوونت بە رێنماییەكان، نەك تەنیا خۆت و خانەوادە و دەوروبەرت دەپارێزی، بەڵكوو گیانی ئەو فەرمانبەرانەش دەپارێزی كە لە بەرەی پێشەوەی ئەم جەنگەن دژی ڤایرۆسی كۆرونا".
 


PM:08:40:21/10/2020