نووسەرێکی دیاری کورد بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا



نووسەر و وەرگێڕ کاک نەوڕەس رەشید ئەمڕۆ پێج شەممە ٢٢ تشرینی یەکەم بە نەخۆشی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.


رۆشنبیر عەتا موفتی کە هاوڕێی نەورەس رەشیدە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی" بە داخەوە کەمێک لەمەوبەر نووسەر و وەرگێڕ، کاک نەوڕەس رەشید، بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لە دەستدا."


نەورەس رەشید خێزانێکی نیشتمان پەروەری سلێمانییەو چەندان کتێبی نووسراو وەرگێڕدراوی هەیە، برای دادوەری ناسراو رەوف رەشید دادوەری دادگای تایبەتی دادگاییکردنی سەدام و سەرانی رژێمی بەعسە.
 


PM:08:11:22/10/2020