پۆلیس لەبارەی دەستگیرکردنی شڤان بەروشکی روونکردنەوە دەدات و جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە سوکایەتی نەکراوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت مامۆستا شڤان سەعید بەروشکی لەناو ماڵەکەی خۆی و بە بەرچاوی ژن و منداڵەکانیەوە دەستگیرکرا، خێزانەکەی ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە و بەگریانەوە باسیان لەوەکرد، کە لەلایەن ژمارەیەک چەکداری دەمامکدارەوە دەستگیرکراوە و ئەیهان سەعیدی براشی ئاماژەی بەوەکرد، کە براکەی لەلایەن هێزێکی چەکداری دەمامکدارەوە رفێراوە.
لە راگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك، دەڵێت، "ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌ناڵ و په‌یجێكه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هێزه‌كانی پۆلیسی دهۆك له‌كاتی ده‌ستگیركردنی چه‌ند تۆمه‌تبارێكدا، بێ‌ڕێزیان به‌رامبه‌ر كردون و هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌یان، به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵانه رهتدهكەینهوه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سوكایه‌تی به‌وكه‌سانه نه‌كراوه كه ده‌ستگیركراون".
هەروەها هاتووە "هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نی تێكده‌ر هه‌وڵی تێكدانی ره‌وشی ئارامی پارێزگای دهۆك ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت راستیه‌كان بشارنه‌وه و دۆخه‌كه بشێوێنن".
پۆلیسی پارێزگای دهۆك لە درێژەی روونکردنەوەکەیدا دەڵێن، " به‌پێی مادده‌ی ٢٢١ له یاسای سزادانی عێراقی، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن له‌لایه‌ن دادگاوه بۆ چه‌ند تۆمه‌تبارێك ده‌رچوو بوو، ده‌زگا ئه‌منیه‌كانیش وه‌ك هه‌ر بڕیارێكی دیكه، ئه‌ركه‌كه‌ی خۆیان جێبه‌جێكردوه وه‌ك هه‌ر حاڵه‌تێكی ئاسایی، دوای ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان ره‌وانه‌ی دادگای كردون به‌بێ ئه‌وه‌ی بێ‌ڕێزیان به‌رامبه‌ر بكات".
ئەمڕۆ پێنج شەممە مامۆستا شڤان سەعید بەروشکی لەناو ماڵەکەی خۆی و بە بەرچاوی ژن و منداڵەکانیەوە دەستگیرکرا، خێزانەکەی ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە و بەگریانەوە باسیان لەوەکرد، کە لەلایەن ژمارەیەک چەکداری دەمامکدارەوە دەستگیرکراوە، ئەیهان سەعیدی براشی ئاماژەی بەوەکرد، کە براکەی لەلایەن هێزێکی چەکداری دەمامکدارەوە رفێراوە.