وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پێنج توشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه"
یاد نه‌قشبه‌ندی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی، له‌خشته‌یه‌كدا ئاماری توشبوانی كۆرۆنای بڵاوكردوه‌ته‌وه کە كۆی گشتی ئه‌و توشبوانه‌شی له نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون گه‌یشتوه‌ته ٢١١ توشبوو كه ١٨٥ توشبوویان ئۆكسجینیان بۆ به‌كارده‌هێندرێت.
له‌ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، ٤٢ توشبووی كۆرۆنا له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان، ٢٥ توشبوش له‌ژێر ئامێری cepap دان، توشبویه‌كیش له‌ژێر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردایه، ١٢ توشبوش نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، تا ئێستا ٦٦ هه‌زار و ١٣١ كه‌س توشی كۆرۆنا بون، له‌و ژماره‌یه‌ش ٣٨ هه‌زار و ٨٠٧ كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و دو هه‌زار و ٢٤٣ توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه.