جیهان.. تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە ٤٢ ملیۆن کەس

لە جیهاندا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتووەتە زیاتر لە ٤٢ هەزار کەس، زۆرتر لە یەک ملیۆن کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.
 
بەپێی ئه‌و زانياريیانه‌ى له‌ ماڵپەرى "Worldometer"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه‌ به‌ پشت به‌ ئاماره‌ نوێیەكانى تووشبوون بە  ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا،  لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٢ ملیۆن و سێ هەزار و ٦٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون،  یەک ملیۆن و ١٤٢ هەزارو ٨٧٤ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٣١ ملیۆن و ١٩٠ هەزار و ٩٤٧ توشبوو چاکبونەتەوە.

هاوکات، بەپێی ئامارەکان، لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا هەشت ملیۆن و ٦٦١ هەزار و ٦٥١ کەس تووشی پەتاکە بوون. 

AM:09:45:23/10/2020