لە شاری دهۆک نزیكەی نۆ هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی ٢٠٧ تووشبووی کۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند، بەوەش ژمارەی چاکبوونەوە گەیشتە نزیکی نۆ هەزار کەس. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە ٢٠٧ توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەوە". 

كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگای دهۆك گەیشتە هەشت هەزار و ٧٢٣ هاوڵاتی ئێستاش ١٠ هەزارو ٢٩٩ تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگا ماون.

بەپێی دواین ئامارەکانی تەندروستی هەرێم، تاوەکو ئێستا لە شاری دهۆک ١٩ هەزارو ٤٢٢ کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، هاوکات ٤٠٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان لە پارێزگاکە تۆمارکراوە. 

AM:10:25:23/10/2020