وێنە.. شەبنەم بارانی و میران عەلی لە ئامێزی یەکتر دەردەکەون

خانمە نمایشکار و کچە مۆدێلی کورد شەبنەم بارانی و میران عەلی لە ئامێزی یەکتر دەردەکەون
 
گۆرانیبێژی لاو میران عەلی لە فەیسبووکی خۆی ئەم وێنەی لەگەڵ شەبنەم بارانی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی" لەگەڵ شەبنەمی گوڵ و هاوڕێ خۆشەویستم". 
 
شەبنەم بارانی، بە ڕەچەڵەک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، ماوەی ٢٠ ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لە وڵاتی نەرویج دەژی، پێشتر بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو کە بە نیازە نۆڕینگەیەکی پسپۆڕی دەروونی لە کوردستان بکاتەوە.

هاوکات میران عەلی لەدایکبوی ١٩٩٥ ەو خەڵکی شاری سلێمانیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ".

جێی باسە چەند ماوەیەک پێش ئێستا لە تۆڕە کۆمەلآیەتیەکان سەرەتا لە میران عەلی و دواتر لەشەبنام بارانیەوە باسی پەیوەندی نێوان ئەو دوو کەسایەتییە ناسراوە کرا، بەلآم دواتر هەردوولایان بوونی جۆرە پەیوەندیەکی لەو شێوەیەیان رەتکردەوە.

PM:08:52:23/10/2020