شەش توشبووی تری کۆرۆنا لە شاری سلێمانی گیانیان لەدەستدا
ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی گیان لەدەستدانی شەش تووشبووی تری کۆرۆنای لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.
د. یاد نەقشبەندی وتهبێژی بهڕێوهبهرایهتی گشتی تهندروستی سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" ڕایگەیاند" کە ئەمڕۆ، ٢٧ توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون".
ئەوەشی ئاشکراکراکردووە تائێستا ٢١٥ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و ١٨٨ کەسیش لەژێر ئۆکسجیندایە.
هاوکات ئەمڕۆ ١٧ توشبووی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوە و شەش توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
هەر بەگوێرەی ئامارەكە، کۆی ئەو نەخۆشانەی تا ئێستا پلازمایان وەرگرتووە لە شاری سلێمانی وەک چارەسەر هەزارو ١٤٠ نەخۆشە.
PM:10:10:23/10/2020