ئه‌و یاریزانانه‌ی كه ڕه‌نگه له پێكهاته‌ی ریاڵ مه‌درید بن له كلاسیكۆدا
له میانه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی حه‌وته‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا ، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید كاتژمێر 5 ئێواره و له یاریگای كامپ ن‌و ده‌بێته میوانی یانه‌ی به‌رشلۆنه .
ئه‌م یارییه ده‌بێته یه‌كه‌مین كلاسیكۆ له نیوان هه‌ردوو یانه له‌م وه‌رزدا ، سیرجیۆ رامۆس كاپتنی سه‌ركه‌وتوو بوو له گه‌ڕانه‌وه بۆ تیپه‌كه پاش ئه‌و پێكانه‌ی تووشی هات له به‌رامبەر قادش له گه‌ڕی پێشووی خوله‌كه و ناچاری كرد ئاماده نه‌بێت له یاری یه‌كه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا كه تیایدا یانه‌ی شاهانه و له سه‌ر یاریگای خۆی تووشی شكستهات به ئه‌نجامی 3-2 .
هه‌روه‌ها دانی كارڤاخال و ئیدین هازارد له یارییه‌كه ئاماده نابن به هۆی پێكانه‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زینه‌دین زێدن راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌م پێكهاته‌یه یاری بكات :
گۆڵپارێز :تیبۆ كۆرتوا
هیڵی به‌رگری :ناچۆ، رافائیل ڤاران ، سیرجیۆ رامۆس ، فیرلاند میندی.
هیڵی ناوه‌ڕاست :تۆنی كرۆس ، كاسیمیرۆ، لۆكا مۆدریچ.
هیڵی هێرشبردن: ڤینسیۆس جۆنیۆر ، كه‌ریم بنزیمە، ماركۆ ئه‌سینسیۆ.
PM:12:47:24/10/2020