لە دهۆک نزیكەی نۆ هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی ٢٥٨ تووشبووی کۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند، بەوەش ژمارەی چاکبوونەوە گەیشتە نزیکی نۆ هەزار کەس. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە ٢٥٨ توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەوە". 

كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگای دهۆك گەیشتە هەشت هەزار و ٩٨١ هاوڵاتی ئێستاش ١٠ هەزارو ٤٦٠ تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگا ماون.

PM:01:12:24/10/2020