لە عێراق ژمارەیەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ٢٠٤ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و سێ ھەزار و ٢١ کەسیش چاکبوونەتەوه.
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو سێ هەزارو ٢٠٤ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٥٥ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و سێ هەزار و ٢١ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 
 
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٤٤٩ هەزار و ١٥٣ كەس و لەوانە ١٠ هەزارو ٥٦٨ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٣٧٨ هەزارو ٢٠٩ كەسیان چاكبونەتەوە، ٦٠ هەزارو ٣٧٦ كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە ٤٣٣ توشبویان لە ژێر چاودێری چڕدان.

PM:06:10:24/10/2020