لە خولی ئیسپانیاو لە یاری کلاسیکۆ، یانەی بەرشەلۆنە تووشی دۆڕانێکی تر بوو، لە یاریگای خۆی یاری کلاسیکۆی بەیانەی شاهانە ٣-١ دۆڕان.
یاریەکە لە یاریگای کامپ نۆ بە بێ ئامادەبوونی هاندەران ئەنجامدرا،ا ریاڵ مەدرید توانی ٣-١ براوە بێت، کە گۆڵەکان، ڤاڵڤێردی و رامۆس و مۆدریچ تۆماریان کرد.
تاکە گۆڵی بەرشەلۆنە فاتی تۆماری کرد.
ریاڵ مەدرید ١٣ خاڵی هەیەو یەکەمی خولەکەی داگیرکردووە.
بەرشەلۆنە ٧ خاڵی هەیەو دەیەمە.