تەنها یەکلاییکردنەوەی بازنەکانی هەڵبژاردنی کەرکوک‌و موسڵ ماون

پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا دەنگی لەسەر یەکلایی کردنەوەی بازنەکانی هەڵبژاردنی ١٦ پارێزگا داو، تەنها هەردوو پارێزگای کەرکوک و موسڵ ماونەتەوە کە دوو شەممە یەکلایی دەکرێتەوە.
هەروەها لە دانیشتنەکەدا پەرلەمان بڕیاری لەسەر جینۆسایدی ئێزیدیەکان دەرکرد، هەروەها بۆ پرسی قەرزکردنی حکومەت کە پرۆژەکەیان لە پەرلەمانە کەوتە رۆژی دوو شەممە:



کورسیەکانی پارێزگاکانی هەرێم کە لەپەرلەمانی عێراق لەسەر رێککەوتن بەم شێوەیە دەبێت:


پارێزگای سلێمانی ١٨ کورسی لە پەرلەمان دەبێت، بەم شێوەیە: 
٥ بازنە


- باکوری قەزای سلێمانی، شارباژێر و ماوەت یەک بازنەی هەڵبژاردنن و چوار نوێنەریان دەچێتە پەرلەمان.


- باشوری قەزای سلێمانی و قەرەداغ  یەک بازنەی هەڵبژاردنن و ٣ نوێنەریان دەچێتە پەرلەمان


- هەڵەبجە، سەیدسادق، شارەزو و پێنجوێن یەک بازنەی هەڵبژاردنن و ٣ نوێنەریان دەچێتە پەرلەمان.


- قەڵادزێ، رانیە و دوکان یەک بازنەی هەڵبژاردنن و ٤ نوێنەریان دەچێتە پەرلەمان.


- کەلار، کفری، چەمچەماڵ و دەربەندیخان  یەک بازنەی هەڵبژاردنن و ٤ نوێنەریان دەچێتە پەرلەمان.
 
سنوری پارێزگای هەولێر کە ١٥ کورسی لە پەرلەمان دەبێت:
چوار بازنە: 


- قەزاکانی سۆران، مێرگەسۆر، رواندز، چۆمان و شەقڵاوە یەک بازنە هەڵبژاردنن و چوار نوێنەریان دەچێتە پەرلەمان.


- قەزاکانی دەشتی هەولێر، کۆیە و خەبات  یەک بازنە هەڵبژاردنن و چوار نوێنەریان دەچێتە پەرلەمان


- بەشی رۆژهەڵاتی شاری هەولێر یەک بازنەی هەڵبژاردن دەبێت و دوو نوێنەری دەچێتە پەرلەمانی عێراق.


- بەشی رۆژئاوای شاری هەولێر یەک بازنەی هەڵبژاردن دەبێت و دوو نوێنەری دەچێتە پەرلەمانی عێراق.


پارێزگای دهۆک کە ١١ کورسی دەبێت بەم شێوەیە:


سێ بازنە:


- قەزای دهۆک و ئامێدی یەک بازنەی هەڵبژاردنن  و چوار نوێنەریان دەچێتە پەرلەمانی عێراق.


- قەزاکانی زاخۆ و سێمێل یەک بازنەی هەڵبژاردنن  و سێ نوێنەریان دەچێتە پەرلەمانی عێراق.


- قەزاکانی ئاکرێ، شێخان و بەردەڕەش یەک بازنەی هەڵبژاردنن  و چوار نوێنەریان دەچێتە پەرلەمانی عێراق.


 
 


PM:09:11:24/10/2020