وێنە.. بەیان عوسمان ( وەنەوشە ) جیاواز دەردەکەوێت

بەیان عوسمان کە ناسراوە بە ( وەنەوشە ) لە نوێترین دەرکەوتنیدا وێنەیەکی جیاوازی بڵاوکردۆتەوە کە تەواو جیاوازە لە ستایڵە کۆنەکانی.

 


بەیان عوسمان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.

 

 
ئەو خانمە ئەکتەرە، چەند ساڵێکە لەگەڵ ھاوسەرەکەی ھەرێمی کوردستانیان جێھێشتووە و لە ئەوروپا دەژین، ماوە ماوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەیام و وێنەکانی خۆی بڵاو دەکاتەوە.


"بەیان عوسمان" لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەم کاری ھونەری درامای "گەردەلوول" بوو کە به‌ ڕۆڵی "وەنەوشە" ناوبانگی دەرکرد و دوای ئەوەش لە فیلمی سینەمایی "شیرین" دەرکەوت و لە درامای "ھەنگاوەکانی سەرخۆلەمێش" ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە، کۆتا کاری ھونەریشی کە بۆ پێشمەرگە بوو کە فیلمێکی دێکۆمێنتاری بوو بە ناوی "خۆشەویستییەک بۆ پێشمەرگە. 

 


PM:09:45:24/10/2020