ناکۆکیەکانی نێوان فەرەنساو تورکیا قوڵتر دەبێتەوە
فەرەنسا باڵوێزەکەی بانگی وڵاتەکەی دەکاتەوە



لەنوێترین پەرەسەندنی خراپی پەیوەندیەکانی نێوان فەرەنساو تورکیا، دوای ئەوەی ئۆردوغان رایگەیاند کە پێویستە ماکرۆن پشکنینی تەندروستی عەقڵی بۆ بکرێت، فەرەنسا رایگەیاند ئەو لێدوانانەی ئۆردوغان پەسەند ناکرێت، هەروەها باڵوێزەکەی بۆ گفتوگۆ بۆ پاریس بانگهێشت کردەوە.

 
سەرۆکایەتی فەرەنسا ئەمڕۆ شەممە لێدوانەکانی ئۆردوغانی مەحکومکرد کە رایگەیاند " باری تەندروستی عەقلی ماکرۆن باش نییە" بەرامبەر لێدوانەکانی بەرامبەر ئیسلام.


سەرۆکایەتی فەرەنسا بە ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسای راگەیاندووە" لێدوانەکانی ئۆردوغان پەسەند نییەو، ئەو زاراوە دزێوەی قسە توندەکانی پێکردووە، شێوازی گفتوگۆکردن نییە".

 
هەروەها سەرۆکایەتی فەرەنسا داوا لە ئۆردوغان دەکات سیاسەتەکەی بگۆڕێت لەبەر ئەوەی سیاسەتەکەی مەترسیدارەو ، ئەوان ناچنە ناو گفتوگۆیەکی نەزۆک و پڕ لە هێرشکردن و سووکایەتیکردن بەیەکەوە".

 
سەرۆکایەتی فەرەنسا باڵوێزەکەی لە ئەنقەرە بانگی وڵاتەکەی کردەوە بۆ گفتوگۆکردن.




PM:10:46:24/10/2020