ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا کە کەشوهەوا هەموو ولآت رووپێو دەکات، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە سێ رۆژی مانگی تشرینی دووەم لەسەر یەک لە پارێزگا جیاجیاکانی هەرێم باران دەبارێت.
ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر کە ماڵپەڕێکی کەشوهەوای جیهانییە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە رۆژی ٢ی تشرینی دووەم، بۆ یەکەمجار باران لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت و یەک رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەو ماڵپەڕە ئەوەش دەخاتەڕوو کە رۆژانی ٧ و ٨ و ٩ ی تشرینی دووەم ئەو سێ رۆژە لەسەر یەک لە پارێزگاکانی هەرێم باران دەبارێت، لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆک بارانبارینەکە بە لێزمە دەبێت.
ئەمساڵ تا ئێستا بارانبارین لە شارەکانی باشووری کوردستان و ناوچەکە بەگشتی دواکەوتووەو، هێشتا پەڵەی نەداوە.