كاكەمەم بۆتانی، نووسەری ناسراو و سەرۆكی یەكێتیی نووسەرانی كورد، ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.
بنەماڵەی كاكەمەم بۆتانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویانکردەوە، كۆچی دوایی كاكە مەم بۆتانی نوسەر و سیاسەتمەداری كورد ڕادەگەیەنین و ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی كاكەمەم بۆتانیش ئەمڕۆ یەك شەممە بەرواری 25 ی 10 كاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ ڕوفاتی بەرەو مزگەوتی سامی گەردی لەسەر شەقامی كۆیە بەرامبەر ماجدی مۆڵ بەرێدەكرێت و نوێژی لەسەر دەكرێت.
ئاشكراشیدەكات، كاتژمێر 3:00ی پاش نیوەڕۆ لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد (بەلەدییە) تەنیشت تەڕمێناڵی هەولێر بەخاك دەسپێردرێت و لەبەر پابەندبوونمان بە ڕێنماییە تەندروستییەكان پرسە داناندرێت.
کاکە مەم بۆتانى 10-1-1937 لە شاری (کۆیە) لە دایک بووەو خوێندنی سەرەتایی لە (هەرتەل) و (کۆیە) و (سلێمانی)، خوێندنی سانەوی لە (کەرکووک) و خوێندنی (زانکۆ) لە (بەغداد) تەواوکردووە.
دواتر بووەتە ئەندامی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڵام کاکەمەم خۆی دەڵێت لەدوای ساڵی 1965ەوە وازی لە حزبایەتی هێناوە و هەمیشە لە خزمەتی بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردایەتیدا بووە.