نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دوێنێ بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە، هاوکات نرخی لیرەی تورکی و تمەنی ئێرانی بەهایان نزمە. 
 
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٥ هەزار و ٢٥٠  دینار.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٧ هەزار و ٨٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٢ هەزار و ١٥٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٥ هەزار و ٥٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزارو ٥٠٠ دینار.

AM:10:21:25/10/2020