محەمەد شێخ وەهاب، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت" کە ئەمڕۆ دەچێتە بەردەم دادگا و بێتاوانی خۆی دەسەلمێنێت".
محەمەد شێخ وەهاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی گۆڕان لە روونکردنەوەیەکیدا ئاماژکەی بەوەکردووە" ماوەی دوو ھەفتەیە ھەموو قاچاغی تەزویرکردن لە دەروازە سنورییەکانی باشماخ و پەروێزخان خراوەتە سەر من وەک ئەوەی بڵێیت من کردومە".
دەشڵێت" ئەمڕۆ سەربەرزانە دەچمە بەردەم دادگا نە ھەڵھاتووم نە بۆ ھیچ کوێیەک دەچم ملم لە موو باریکترە بەرامبەر یاسا".
ئاشكراشیكردووە، خاوەنی ١٠ ملیۆن دۆلار نیم، هەركەسیش گومان دەكات ١٠ هەزار دۆلارم بداتێ گەردنی ئازاد بێت، نۆ ملیۆن و نۆسەد و نەوەت هەزار دۆلار بۆ خۆی.
ڕۆژی ٦ی ئەم مانگە بە تۆمەتی ساختەکردنی وەسڵ لە مەرزی پەروێزخانی نێودەوڵەتی دادگای گەرمیان فەرمانی دەستگیركردنی بۆ (محەمەد شێخ وەهاب) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەر بە لیستی بزوتنەوەی گۆڕان دەرکرد.