" لە پرساندنی سەرۆکی حکومەت‌و جێگرەکەی هیچیان ئامادەی کۆبوونەوەکە نابن "

هەرچەندە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە کە ٢٧ ی تشرینی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانەو خاڵێکی تایبەتە بە گفتوگۆی پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی، بەڵام بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست " سپی " کەوتووە، سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری داراییش ئامادەی کۆبوونەوەکە نابن.

 
بەپێی ئەو زانیاریانە، سەرۆکایەتی پەرلەمان و لیژنەی یاسایی کۆبوونەتەوەو گفتوگۆیان لەسەر پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی کردووە، بەڵام سەرۆکایەتی پەرلەمان رایگەیاندووە، ئەوان تەنها لە رێگای راپۆرتەوە ئامادەی کۆبوونەوەکەی چوار شەممەی پەرلەمانی کوردستان دەبن".

 
پێشبینی دەکرێت دوای گفتوگۆکردن راپۆرتەکەی سەرۆکایەتی حکومەت، راپۆرتەکە بخرێتە دەنگەوەو، بەو پێیەی پارتی و یەکێتی و گۆڕانیش زۆرینەن، دەنگ لەسەر راپۆرتەکە دەدرێت و تێدەپەڕێنرێت.

 
ماڵپەڕی سپی، پێشبینی دەکات ئەو ئەندام پەرلەماننانەی کە واژویان کۆکردبووە بۆ پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی کە ژمارەیان ٢٣ ئەندام پەرلەمان بوون، بە بەشداری کۆبوونەوەی رۆژی چوار شەممە نەکەن و بایکۆتی کۆبوونەوەکە بکەن.

ئەمڕۆ لە پۆستێکدا، د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمان بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی چوار شەممە ٢٧ ی تشرینی یەکەم راگەیاندو خاڵێکی کۆبوونەوەکە تەرخان کراوە بۆ    


گفتوگۆی پرساندن و وه‌ڵامه‌كانی  (سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران) و (جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران) و (وه‌زیری دارایی و ئابووری)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٧٠ و ٧١ و ٧٣) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

 


PM:11:19:25/10/2020