کەسایەتی ئاینی ناسراوی دەڤەری خۆشناوەتی و هەولێر، شێخ سەلمان زیخانی کۆچی دوایی کرد.
پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، لە پۆستێکدا گیان له‌ده‌ستدانی شێخ سه‌لمان زیخانی كه‌سایه‌تی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی پارێزگای هه‌ولێر و ده‌ڤه‌ری خۆشناوه‌تی به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.
وەزیری ئەوقاف راشیگەیاندووە" ئه‌مشه‌و كه‌سایه‌تی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی پارێزگای هه‌ولێرو ده‌ڤه‌ری خۆشناوه‌تی شێخ سه‌لمان زیخانی پێشنوێژ و وتارخوێن له‌ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد".
بەپێی نوێترین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، كۆی گشتی تووشبوانی كۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته ٧٠ هه‌زار و ١٥٥ تووشبو، تا ئێستاش ٤٠ هه‌زار و ٤٣٤ توشبوو چاكبونه‌ته‌وه، ٢٧ هه‌زار و ٣٨٤ تووشبوش له‌ژێر چاره‌سه‌ردان، هه‌روه‌ها ٢ هه‌زار و ٣٧٧ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.