ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" تەنها ئەو ڕاگەیاندراو و بابەتانەی لە سایتی فەرمی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاودەکرێنەوە، گوزارشت لە ڕای ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکەن".
کەمێک پێش ئێستا ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وەڵامی تیمی یەکێتی لە ئەنجومەنەکە دایەوەو دەڵێت" تەنها ئەو ڕاگەیاندراو و بابەتانەی لە سایتی فەرمی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان (https://www.krsc.gov.krd) بڵاودەکرێنەوە، گوزارشت لە ڕای ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکەن و هەر شتێکی تر لە دەرەوەی ئەم چوارچێوەیەدا بێت، دەڕبڕی ڕای فەرمی ئەنجومەنی ئاسایش نییە".
ڕاشیگەیاندووە" هەموو هەوڵێکیش بۆ چەواشەکردنی ڕای گشتی و بۆ دژایەتیکردنی دەسەڵاتە فەرمییەکان، لە ژێر هەر فشارێکدا بێت ڕەت دەکەینەوە".
لە راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەوەش هاتووە، خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە ئەم هەوڵە نەزۆکانە، لە کارەکانمان ساردمان ناکاتەوە و بەردەوام دەبین لە دابینکردنی ئاسایشی هاوڵاتیان و پوچەڵکردنەوە و ڕێگەگرتن لە هەموو هەوڵێکی تێکدەرانە و هەموو ئەوانەی دەستیان لەم کارە تیرۆریستیانەدا هەیە ، ڕوبەڕوی یاسا دەکرێنەوە.
شەوی رابردوو لە روونکردنەوەیەکدا بەناوی وته‌بێژێك له ئە‌نجومه‌نی ئاسایش ( سێ ئە‌ندامی یەکێتی دەگرێتەوە لە پێنج ئەندامەکە ) رایگەیاند " ئە‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتووه له پێنج ئە‌ندامی سه‌ره‌كی كه بریتین له راوێژكاری یٔه‌نجومه‌نی ئاسایش، سه‌رۆكی ده‌زگای یٔاسایشی هه‌رێم، سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری، سه‌رۆكی ده‌زگای پاراستن، و سه‌رۆكی هه‌واڵگریی پێشمه‌رگه. له‌م پێنج یٔه‌ندامه، سێ ئە‌ندامیان له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانن و ته‌نها دوو یٔه‌ندامیان پارتین".
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە " دوای پرسیار كردن له هه‌رسێ ئە‌ندامه باڵاكه‌ی یه‌كێتی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم، ده‌ركه‌وت كه به‌رپرسانی یه‌كێتی به هیچ جۆرێك ئاگاداری یٔۆپه‌راسیۆنی له‌م جۆره نین كه رۆژی ٢٦\١٠\٢٠٢٠ له‌رێی به‌یاننامه‌یه‌ك به ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه".
لە کۆتایی راگەیاندنەکەدا دەڵێن "بۆیه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له پشكی یه‌كێتی، ئه‌م به‌یاننامه‌یه و هه‌ر به‌یاننامه‌یه‌كی تری له‌م چه‌شنه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه ره‌د ده‌كه‌نه‌وه، به هه‌ندی وه‌رناگرن و نایسه‌لمێنن، چونكه ئاگاداری روداوی له‌و جۆره نین كه له هه‌رێم روویدابێت، رێگه‌ش ناده‌ن به‌ناوی ئه‌نجومه‌نێكه‌وه راگه‌یه‌ندراو بڵاو بكرێته‌وه كه پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی، ئه‌ندامه سه‌ره‌كییه‌كانی پرس و ڕایان پێ نه‌كرابێت".