وەزارەتی دارایی: لە جیاوازی مووچەی شارەزاکان توانرا لەیەک مانگدا ٣٥٠ ملیۆن دینار بگەڕێنرێتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، تەنها لە بڕگەی جیاوازی مووچەی شارەزاکان توانرا لەیەک مانگدا ٣٥٠ ملیۆن دینار بگەڕێنرێتەوە.


لەو راگەیەندراوەدا هاتووە " لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پڕۆژە یاسای چاكسازی، بە دیاریكراوی لە ماددەی ١٦ و بڕگەی دووەمی یاسای چاكسازی كە تایبەتمەندە بە خانەنشینی، بەرێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری توانیان مانگانە نزیكەی ٣٥٠ ملیۆن دینار بگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێمی كوردستان".


هەروەها هاتووە" بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەستان بە هەمواركردنەوەی لیستی موچەی پلەی شارەزاكان و دوای هەمواركردنەوەیان، توانرا جیاوازی موچەیان بۆ یەك مانگ نزیكەی (350) ملیۆن دینار بگەڕێندرێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێمی كوردستان".

 

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بۆ مادەی ١٦ و بڕگەی دووەمی یاسایی چاكسازی کردووە کە باس لەوە دەكات كە كار بەهیچ دەقێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك لەگەڵ حكومەكانی ئەم یاسایەدا ناكرێت و هەڵوەشاندنەوەی یاسای خانەنشینی خاوەن وەزیفە باڵاكانی هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (٣٦)ی ساڵی ٢٠٠ و جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی بەسەریاندا

 


PM:01:50:27/10/2020