بەهۆی نیگەرانییەوە لە پێنەدانی دەسەڵات
ئاواتی شێخ جەناب بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات

بەهۆی پێنەدانی دەسەڵات و کۆکردنەوەی هەموو دەسەڵاتەکانەوە لە دەستی بریکاری وەزیری دارایی، ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی دوو هەفتەیە دەوام ناکات و، دوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیشە بەشداری کۆبوونەوەکان ناکات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە بەدواداچوونێکی ماڵپەڕی " سپی " دەست کەوتووە، ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی ماوەیەکە لە ئەنجومەنی وەزیران داوای پێدانی دەسەڵات دەکات، وەک وەزیر، بەڵام هەموو دەسەڵاتەکانی ئەو وەزارەتە هەستیارە لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوەو پارتیەکانی وەزارەتی داراییەوە لە دەستی بریکارەکەی، رابەر سدیق کۆکراوەتەوە، ئەمەش بۆتە مایەی نیگەرانی وەزیرو بایکۆتکردنی دوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، لە کۆبوونەوەی ئەمرۆ چوارشەممە ٢٨ ی تشرینی یەکەم و کۆبوونەوەی ٢١ ی تشرینی یەکەمی چوار شەممەی پێشووش، بەشداری نەکردووە، لەو وێنانەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیشدا کە لە سایت و هەژماری فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتدا بڵاوکراوەتەوە، ئاواتی شێخ جەناب لەو کۆبوونەوانەدا دیار نییەو بەشداری نەکردووە.

 
هەروەها " سپی " زانیوویەتی، ئاوات شیخ جەناب ناڕازییە‌ لە‌وە‌ی‌ رابە‌ر صدیق بریكاری وە‌زیر، ھە‌موو دە‌سە‌ڵاتە‌كانی وە‌زیر بە‌كار دە‌ھێنێت و زانیارییە‌ داراییە‌كانیش تە‌نھا لای بریكاری وە‌زیرن.

وەزیرتی دارایی، ئاوات شیخ جەناب لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان رۆژی  ٥ ی تشرینی یەکەم بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆک حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بەشداری کرد، بەڵام لە دوای ئەو بەروارەوە بەشداری هیچ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی نەکردووە. 

 


PM:10:31:28/10/2020