ئەندامێكی مەترسیداری داعش لەشاری كەركوك دەستگیركرا

لەشاری كەركوك هێزە ئەمنییەكان ئەندامێكی داعش دەستگیر دەكەن و بەیەكێك لەئەندامە مەترسیدارەكانیشی ناودەبەن.

 

شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق بڵاویكردۆتەوە، لەئۆپراسیۆنێكی  هەواڵگری دا بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی لیوای ٦١ی هێزە تایبەتەكان، تیرۆرستێكی مەترسیداری داعش لەسنوری پارێزگای كەركوك دەستگیركرا.

 

باس لەوەشکراوە، ئەو ئەندامەی داعش زانیاری هەواڵگری لە هێزە ئەمنییەكانەوە بۆ داعش گواستۆتەوەو كاریشی لەسەر ئاڵۆزكردنی نێوان پێكهاتەكانی كەركوك كردووە، دوای وەرگرتنی زانیاری ورد دەستگیركراوە. 



AM:10:22:29/10/2020