وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق مژدەیەکی خۆش بە خەڵک رایدەگه‌یەنێت و ئاشکرای دەکات، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بڕێكی زۆر ده‌رمانی جۆراوجۆری تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنایان كه له‌لایه‌ن وڵاتانی جیهانه‌وه بۆ توشبوان به‌كارهێندراوه. بەدەستگەیشتووە.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق بڵاویکردەوە " كۆمپانیای گشتی بۆ به‌بازاڕكردنی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی، گه‌یشتنی بڕێكی زۆر چاره‌سه‌ری تایبه‌ت به‌كۆرۆنای له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غداوه به‌ده‌ستگه‌یشت، كه چاره‌سه‌ری جۆری "ئهكتێمیرا"ن و له‌لایه‌ن وڵاتانی جیهانه‌وه بۆ توشبوانی كۆرۆنا به‌كارده‌هێندرێت".
وەزارەتی ناوبراو باس لەوەش دەکات، ئه‌و ده‌رمانه بۆ رێگریكردنه له‌و كاریگه‌ریانه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌ر گورچیله و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ دروستی ده‌كات.
كۆمپانیای گشتی بۆ به‌بازاڕكردنی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی ئەوەش دەخاتەڕوو" ئه‌و ده‌رمانانه به‌كارده‌هێندرێت بۆ ئه‌و توشبوانه‌ی كه سیستمی به‌رگریان كه‌مبوه‌ته‌وه، به‌قورسی توشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون و هه‌روه‌ها له‌ژێر ئامێری هه‌ناسه‌داندان."