سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەسەر هێرشەکەى شارى نیسى فەڕەنسا پەیامێکی بڵاوکردەوە و هاوخەمى بۆ گەلى فەڕەنسا دەردەبڕێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی" سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و کاره تیرۆرستییه ده‌که‌م که له شاری نیس له فه‌ره‌نسا ژمارەیه‌ک هاوڵاتی کرده ئامانج و بونه قوربانی".
سەرۆكی هەرێم دەشڵێت" سه‌ره‌خۆشیی قوڵم پێشکه‌ش به خێزان و که‌سوکاری قوربانییان و گه‌ل و حکومه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌که‌م، له‌م کاته سه‌خته‌دا هاوسۆز و هاوخه‌میانم".
دوێنێ پێنجشەممە لە شاری نیسی فەرەنسا کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر چەند کەسێکی دیکە و لە هێرشەکەشدا سێ کەس کوژران و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون، دواتر پۆلیس هێرشبەرەکەى بە بریندارى دەستگیر کرد.