سەنتەری میترۆ: داوای لێکۆڵینەوە لەتەقەکردن لەپەیامنێری ئیتیحاد دەکات

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە رۆژنامەنووسان داوا دەکات لێکۆڵینەوەی جدی بکرێت لە تەقەکردن لەرۆژنامەنووسنی رۆژنماەی ئیتیحاد فوئاد عوسمان‌و رەخنەش لە یێباکی پۆلیس دەگرێت.
دەقی بەیاننامەکە
سەنتەری میترۆ داوای لێکۆڵینەوەی جدی و بەپەلە دەکات

سلێمانی 4ی حوزەیرانی 2014: سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان داوای لێکۆڵینەوەی جدی و بە پەلە دەکات لە رووداوی تەقەکردن لە پەیامنێری رۆژنامەی (الاتحاد)، فوئاد عوسمان تەها و رخنەش لە بێ باکی بنکەی پۆلیسی حەدیاب دەگرێت کە پەرۆشیان دەرنەبڕیوە بۆ لێکۆلێنەوە لە رووداوەکە.

شەوی سێشەممە 4ی حوزەیرانی لە کاتی گەڕانەوەی پەیامنێری رۆژنامەی الاتحاد زمانحاڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەمان کاتدا وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان لە ئاهەنگی یادی 39 ساڵەی دامەزراندی یەکێتی کە لە هەولێر بەڕێوەچوو، لە سەر شەقامی 100 مەتری نزیک چواڕیانی عەینکاوە دوو چەکدار شەقامی بە روودا دادەخەن. پاشان یەکیان تەقەی لێدەکات.

فوئاد عوسمان تەها ئەمڕۆ چوارشممە بە میترۆی راگەیاند شەوی رابردوو لە کاتی گەڕانەوەم لە ئاهەنگەکەی یەکێتی دوو کەس رێگەیان لێگرتم پاشان یەکیات تەقەی لێکردم. وتی" فیشەکێک بە ئۆتۆمبێلەکەم کەوت"

فوئاد باسیلەوەشکرد ئەو ئاگاداری وتەبێژی پۆلیسی هەولێر و بنکەی پۆلیسی عەینکاوەی کردوە" ئەوان پەرۆشیان دەربڕی بەڵام بنکەی پۆلیسی حەدیاب کە رووداوەکە چوارچێوەی جوغرافی ئەواندا بوو بەڵام بێ باکانەوە وەڵامیان دامەوە پێیان وتم : بەیانی وەرەوە"

هەروەها بەرپرسی ئۆفیسی رۆژنامەی (الاتحاد) لە شاری هەولێر خالد بەکر، بە میترۆی ووت" فوئاد عوسمان لە ساڵی 2003 وە پەیامنێری رۆژنامەکەمانە چالاکانەو پیشەییانە کاری کردوە" جەختیکردەوە " ئێمە ئاگاداری رووداوی تەقەکردنەکەیان لایەنی بەرپرسمان لێ ئاگادار کردۆتەوە"

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان رایدەگەیەنێت " داوای لێکۆڵینەوەی جدی و بە پەلە لە رووداوی تەقەکردن لە پەیامنێری رۆژنامەی (الاتحاد)، فوئاد عوسمان تەها دەکەینو رەخنەش لە بێباکی لایەنی پەیوەندیار بە روداوەکەوە دەگرین کە پەرۆشیان دەرنەبڕیوە بۆ لێکۆڵینەوەی جدی" 
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێکخراوێکی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن، کۆمەڵێک ڕۆژنامەنوس‌و پارێزەر( رازاو شەریف، هیوا عوسمان، عمار الشابندر، توانا عوسمان، رەحمان غەریب) دامەزراوە، مۆڵەتی رەسمی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتوە. تا کۆتایی ساڵی 2010 لەلایەن پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی کراوە. لە تەموزی ساڵی 2010 لە کۆنفرانسێکدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێکخراوەکە هەڵبژێردران. سڵانی 2011 و 2012 و 2013 راپۆرتی ساڵانەی لەسر رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردۆتەوە. 



PM:08:20:04/06/2014