حکومەتی هەرێم بەئامانج گرتنی بۆری نەوتی هەرێمی راگەیاند بێ دیاریکردنی شوێنەکەی



حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامانجگرتنی بۆری نەوتی هەرێمی راگەیاند و مەحکومی کرد، بەبێ ئەوەی شوێنەکەی دیاری بکات لەکوێ کراوەتە ئامانج لەنێو خاکی هەرێم، یان لە تورکیا. 

 
لەو راگەیەندنەدا هاتووە " رۆژی چوارشەممە ٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠، بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بوەستێت. 


لەراگەیەندنەکەی حکومەت ئاماژەی بەوەشکراوە "حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم کردەوە تێرۆریستییە شەرمەزار دەکات و پێی وایە ئەم جۆرە کردەوانە دۆخی هەرێم و ناوچەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن".


لە راگەیەندراوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە" حکومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی بکرێت و دەست بۆ قوتی خەڵکی کوردستان ببرێت. لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە بەردەوامە".

 


PM:09:25:30/10/2020