لە بەریتانیا مانگێک قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەنرێت

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا تاوتوێ راگەیاندنی مانگێک لە قەدەغەی هاتوچۆ دەکات، پێش جەژنەکانی کریسمسی سەری ساڵ.


حکومەتی بەریتانیا، بەهۆی زۆربوون و هەڵكشانی رێژەی توشبوون بە پەتای كۆرۆنا لە ئینگلتەرا، تاوتوێی ئەوە دەكرێ هەفتەی داهاتوو قەدەغەی هاتوچۆی گشتی رابگەیەنرێ.


بڕیارە بۆریس جۆنسۆنی سەرۆک وەزیران، هەفتەی داهاتوو تاوتوێی مانگێك قەدەغەی هاتووچۆ  بکات.


میدیاکانی ئەو وڵاتە باس لەوە دەکەن حکومەت رۆژی دووشەمە ٢ ی تشرینی دووەم، بڕیارێكی نوێ رادەگەیەنێ، کە بڕیاری "لە ماڵەوە بمێنەوە"، ئەو بڕیارە قوتابخانە و زانكۆکانیش دەگرێتەوە.
 

ئەورپا رووبەڕووی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆتەوەو ژمارەی تووشبوون و گیان لە دەستدان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە.



PM:05:46:31/10/2020