سه‌رۆكی ئینستیوتی ئابووری به‌ژماره ڕایدەگەیەنێت" بۆری نه‌وتی كوردستان، موڵکی سێ كۆمپانیای كه‌رتی تایبه‌ته".
بیلال سه‌عید، سه‌رۆكی ئینستیوتی ئابووری به‌ژماره لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بۆری نه‌وتی كوردستان له‌كۆتاییه‌كانی ساڵی 2013ه‌وه نه‌وتی كوردستان و كه‌ركوكی لهرێگهوه هه‌نارده‌ی توركیا پێده‌كرێت".
بیلال سه‌عید ڕاشیگەیاند" بۆری نه‌وتی كوردستان پێشتر له‌چه‌ند كات و بارودۆخێكی جیاواز له ناوخاكی توركیا ته‌قێنراوه‌ته‌وه و له‌ناوخۆی كوردستانیش چه‌ندین كه‌س ده‌ستیان هه‌بووه لهكونكردن و دزینی نه‌وته‌كه‌ی".
وتیشی" بۆری نه‌وتی كوردستان به‌هۆی خراپ سیاسه‌تكردنی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ناوخۆی كوردستان فرۆشراوه‌ته‌وه هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی كاری نزیك له پار هه‌تی و كۆمپانیای رۆسنه‌فتی روسی، هه‌روه‌ها له‌ناو خاكی توركیا خاوه‌ندارێتی بۆ كۆمپانیای بۆتاشی توركی ده‌گه‌رێته‌وه".
سه‌رۆكی ئینستیوتی ئابووری به‌ژماره لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا ڕوونیشیکردەوە، رێمی كوردستان له‌ساڵی رابردوو بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وته‌كه‌ی له‌رێگه‌ی ئه‌م بۆرییه‌وه به دووبڕی جیاواز پاره‌ی به كۆمپانیاكان داوه:
* كۆمپانیای بۆتاش له‌ناوخاكی توركیا بڕی 494 ملیون دۆلار، كۆمپانیای كار و رۆسنه‌فت له‌ناو خاكی كوردستان بڕی 644 ملیون دۆلار، واته پێكه‌وه بڕی یه‌ك ملیار و 138ملیۆن دۆلار.
* هه‌ر هه‌ولێك بۆ زیانگه‌یاندن به بۆری نه‌وتی كوردستان به‌دڵنیایه‌وه كاریگه‌ری نه‌رینی له‌سه‌ر داهاتی كوردستان داده‌نێت چونكه یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی داهاتی كوردستان، نه‌وتی فرۆشراوی كوردستانه له‌رێگه‌ی ئه‌م بۆرییه‌وه.