شەوى رابردو لەکاتى جێبەجێکردنى فەرمانى دەستگیرکردنى تۆمەتبارێک، تەقە لە هێزەکانى پۆلیس دەکرێت و بەوهۆیەوە پۆلیسێک شەهید دەکرێت و پێنج پۆلیسى دیکەش بریندار دەبن کە یەکێک لە بریندارەکان بەڕێوەبەرى پۆلیسى ناوشارى هەولێرە.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەیی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو لە گەڕەكی عەدالەی شاری هەولێر لەكاتی هەوڵدان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارێك رووبەڕووبوونەوە دروستبووە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێكی پۆلیس بەناوی عیزەدین، کە بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوشارە بریندارکراوە و کوڕە پۆلیسەکەشی کوژراوە، هاوکات چوار پۆلیسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکان، تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی ٤٠٥ لە یاسای سزادانی عێراقی بڕگەی ٣٨ تۆمەتباربووە و فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، بەڵام خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان نەکردووە و دوای روداوەکەش رایکردووە.