بەرپرسێکى باڵاى کۆمسیۆنى هەرێم بە کۆرۆنا کۆچى دواییکرد

ئەندامێکی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمڕۆ سێشەممە گیانی لەدەستدا.  

 

کۆمسیۆنی باڵای سەرخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی فەرمانگەکەمان ئاڕاستەی بنەماڵەی خوا لێیخۆشبێت بەڕێز ( صیاح عبداللە کورەچی ) ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران لەکۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی دەکەین.

 

ئەوەش هاتووە، ناوبراو بەهۆی نەخۆشی کۆڕۆنا کۆچی دوایی کردوە ، داواکارین لەخوای گەورە سەبر و ئارامی بە ئێمە و بە خانەوادەی کۆچکردوو ببەخشێت.

 

ناوبراو لە ساڵی ١٩٥٦ لە دایك بووەو لە نەتەوەی توركمان بوو، بروانامەی بەكالۆریۆس بوو لە یاساو پەیوەندیەكانی دەرەوە بەدەست هێناوە و ٣ی (كانونی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠١٤، سه‌یاح كوره‌چی وه‌ك نوێنه‌ری توركمانه‌كان به‌ ئه‌ندامی كۆمسیاران له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی دیاریكرا.

 

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، تائێستا لە هەرێمی کوردستان  ٧٨ هەزار و ٢١٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٣ هەزار و ٨٥٨ کەس چاکبونەتەوە و دوو هەزار و  ٥٠٩ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.



PM:02:26:03/11/2020